ڕوانگە - وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم، بریارێکی گرنگ لەبەرژەوەندی  جوتیارانی هەرێمی کوردستان دەردەکات.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم، ڕایگەیاند:" لەسەر پێداگری بێگەرد تالەبانی،وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو  لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزاری ئابوری عێراقی لە هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە  داخستنی مەرز و دەروازەکان بەرووی هاوردەکردنی بەرهەمی تەماتە لەدەرەوەی عێراق بۆ ناو سنورەکانی عێراق کە ئەمەش هەنگاوێکی گرنگ و دەرفەتێکی زێرینە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی جوتیارانی هەرێم.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوەشیخستۆتەڕوو:" ئامانج لەو بڕیارە بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری جوتیاران و بە دەمەوەچوونی داواکاری و چارەسەرکردنی کێشەکانیانە ،بە تایبەتی جوتیارانی ناوچەی پێنجوین ، سیدەکان و  دەشتەکانی هەولێر و دهۆک. کە لە ئێستا دا بەرهەمەکانیان پێگەیشتووە و کێشەی بەبازاڕکردنیان هەیە.

بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە کاتێکدایە، کە بەهۆی بوونی مەڕاسیمەکانی مەحەڕەمی عاشوراوە بەپێی بریارێکی ئەنجومەنی وەزاری ئابوری حکومەتی فیدراڵی کە هەریەک لە بەرهەمەکانی (خەیار ، تەماتە و پیاز ، کولەکە و شوتی ) مۆلەتی هاوردەکردنیان کرابویەوە، کە ئەمەش پێچەوانەی ڕۆژمێری هاوبەش و پەسندکراوی کشتوکاڵی بوو.